شارپرێس:
پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن خواردنەوەی ئاو لەسەر سکی خاڵیی گەلێک سودی تەندروستیی بەجەستە دەگەیەنێت کە لێرەدا باسی گرنگرترین ئەو سودانە دەکەین، کە ئەوانیش بریتین لە:
1. چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی وەک ژانەسەرو شەکەتبوونو وشکبوونەوەی جەستە، بەتایبەت لەڕۆژە گەرمەکاندا.
2. وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێتو چالاکیی دەکات.
3. چارەسەرکردنی جوڵەی کۆئەندامی هەرسو یارمەتیدانی سووتانی چەوریی.
4. ڕێگرییکردن لەتووشبوون بەنەخۆشییەکانی گورچیلەو نەهێشتنی هەوکردنەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ.
5. هەستکردن بەسوتانەوەی گەدە کەمدەکاتەوە.
6. یارمەتیدانی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم.
7. ڕێگرییکردن لەدەرکەوتنی چرچولۆچیو دواخستنی پیربوونی پێست.
8. پاککردنەوەی گەدە لەماددە ژەهراوییەکان.
9. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە.
10. یارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات، ئەویش لەڕێگای سووتاندنی چەورییەوە.
11. چارەسەری نەخۆشیی کۆڵۆن دەکاتو پاکیدەکاتەوە.
12. باشکردنی میزاجو باری دەرونیی.
و: ئاکۆ ئاڵی