ئیبن سیناو چیرۆکێکى سەرنجڕاکێش سەبارەت بە حیکمەتی چارەسەرکردنی کێشەکان

ڕاپۆرت

21/09/2022‌ 1178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حیکمەت لە کورتتیرن پێناسەیدا بریتییە لە زانینی چارەسەر و دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ کێشە و گرفتێک کە ڕەنگە کەسانی تر بە دەست ئەو کێشەیەوە گیرۆدە بوبن و دەسەوەسان مابنەوەو نەزانن چۆن چارەسەری ئەو گرفتە بکەن.

بە یەکێکیش دەوترێت حەکیم کە لێزانانە و بە تواناییەوە چارەسەری کێشەو گرفتەکان بدۆزێتەوەو وەک کەسانی تر بێدەسەڵات نەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجام.

لە سەردەمی ئیبن سینادا پادشایەک دەبێت، کورێکی شازادەی هەیە کە زۆر نازدارەو گرنگی زۆری پێدەدەن و ئامادەی دەکەن ببێتە پادشای وڵات لە داهاتودا، شازادە نەخۆش دەکەوێت و توشی نەخۆشی دەرونی دەبێت و خۆی لێ دەبێتە مانگا و دوای ماوەیەک دەست بە بۆراندنیش دەکات و دەیەوێت بیسەلمێنێت کە ئەو ئیدی مانگایە نەک مرۆڤ.

شازادە مانی لە خواردن گرت و وتی من مانگام نابێت لەسەر سفرە نان بخۆم و ئەمە خواردنی من نییە.. چیرۆکەکە گەیەنرایە ئیبن سیناو باسی حاڵی کورەی پادشایان بۆ کرد، ئیبن سینا لێزانانە جلی قەسابی لەبەرکرد و خۆی گەیاندە ماڵی پاشاو چوە لای شازادە، وتی من قەسابم کوا مانگەکە هاتووم سەری ببڕم.

شازادەكە زۆری پێخۆش دەبێت گەشایەوە كەیەكێك هەیە بڕوای كردووە ئەم مانگایە بۆیە خۆی ئامادەکرد پاڵی بخەن و سەری ببڕن.

ئیبن سینا وتی ئەم مانگایە لەڕولاوازەو دەبێ‌ خواردنی بدەنێ‌ تاقەڵەو دەبێت ئەوسا دەیكەینە قوربانی،شازادەش کە ۆخی لێ بوبوە مانگا بەوە قەناعەتی کرد ودەستیکردەوە بە خواردن بەو هیوایەی قەڵەو ببێت و کامی قەساب بێتەوە سەری ببڕێت. لە پاڵ نان خواردن و کەمێک وەرگرتنەوەی وزەدا ئیبن سینا دەستی کرد بە پێدانی دەرمان و چارەسەری یئەسڵی دەردەکەی و وردە وردە شازادە چاک بوەوەو لە ڕوی جەستەیی و دەرونییەوە گەڕایەوە دۆخی جاران و ئیدی کۆتایی بەو چیرۆکەی رابردوی هات.
 
ئەمە حیکمەتە و هەموو کەس ناتوانێت بە ئاسانی پێی بگات و چارەسەری کێشەو گرفتەکانی خەڵکی پێ بکات.

بەپەلە