شارپرێس:
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامارێکی گشتگیری لەبارەی باری خێزانی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە زۆرترین جیابوونەوەی هاوسەران بەهۆی دەستێوەردانە خێزانییەکانەوەیە.
لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەکان بەهۆی دەستێوەردانی خێزانییەوەیە کە ڕێژەی 36% پێکدەهێنێت، دوای ئەو نەگونجانی کۆمەڵایەتی بە پلەی دووەم دێت بە ڕێژەی 33.8%.
لە پلەی سێیەمدا نەبوونی متمانە هۆکاری جیابوونەوەیە بەڕێژەی 21.1%، ئالودەبوون و خواردنەوەی کحول بەڕێژەی 18.6%، دوای ئەو فرەژنی هۆکارە بەڕێژەی 12.9%، پێداگریی هاوسەر لە جیابوونەوە بەڕیژەی 1.1% دێت.
بەپیی ئامارەکە کەمترین ڕێژە بەهۆی باری ئابوری و هۆکارەکانی دیکە جیادەبنەوە کە ڕێژەی 0.8%.
س.هـ