شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئاشکرایکرد، بەڵگەی بەهێز هەیە کە شیرەمەنییەکان مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆنو ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە، دەشڵێت:"شیرو بەرهەمەکانی سپیایی لەپاڵ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەڕیشاڵەکانو کالیسیۆم، ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لەڕێگریکردن لەتوشبون بەو جۆرە شێرپەنجەیە".
توێژینەوەکە لەلایەن سندوقی جیهانیی توێژینەوەی شێرپەنجەو پەیمانگای ئەمریکی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە ئەنجامدراوە، پێداچونەوەی بەداتاکانی 15 توێژینەوەی پێشوو بەستوە کە داتای 22 هەزار کەسی لەخۆگرتوە.
ئهنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخستوە، پهیوهندییهكی پێچهوانه لهنێوان خواردنی پەنیرو مهترسی توشبون بهشێرپهنجهی كۆلۆنو ڕیخۆڵهدا ههیه، ههروهها ئهوكهسانهی زۆرجار پهنیر دهخۆن مهترسی توشبونیان بهمجۆره گرێیه بهڕێژهی 29% كهمتره.
لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتوە، خواردنی 50 گرام پەنیر لەڕۆژێکدا، یان 200 گرام بەرهەمی شیر (ماست) پەیوەندی بەکەمبونەوەی مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی کۆڵۆنو ڕیخۆڵە بەڕێژەی 7% هەیە.
سیستەمێکی خۆراکیی کە ڕێژەیەکی کەم لەشیرو کالیسیۆمی تێدابێت، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لەکحول یان جگەرەی لەخۆگرتبێت، ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لەتوشبون بەشێرپەنجەی کۆڵۆنو ڕیخۆڵە.
توێژەران پێیانوایە، کالیسیۆمو ڤیتامین دیو بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ماست، ئەو توخمانەن کە مەترسیی گەشەکردنی گرێی قۆڵۆنو ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە، هەروەها کالیسیۆم توخمێکی سەرەکییە لەم پێشگرییەدا.
و: ئاکۆ ئاڵی