شارپرێس:
دکتۆر ماریا کاپرالۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕوسی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Gazeta.Ruی ڕوسیی ئامۆژگاری جگەرەکێشان دەکات کە هەنارو پرتەقاڵو لیمۆو برۆکلی بخۆن، بەوپێیەی ئەو خۆراکانە جەستە لەنیکۆتین پاکدەکەنەوە.
ئەو دەڵێت، "هەنار بە باشترین ڕێگە دادەنرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی کاریگەرییەکانی جگەرەکێشانو کحولو مادە ژەهراویەکانی دیکە لەسەر جەستە، جگەلەوەش هەنار کوالێتی خوێنو سوڕی خوێن بەگشتیی باشتر دەکات".
دەشڵێت، "جگەرەکێشان پێویستە میوەی لیمۆو زەنجەبیل بخەنە ناو سیستەمی خۆراکیی ڕۆژانەیانەوە".
ئەو دەڵێت، "پرتەقاڵو لیمۆ یارمەتیی خێراکردنی میتابۆلیزم دەدەن، زەنجەفیل سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات، یارمەتیی دەدات بۆ بەرەنگاربونەوەی جۆرە جیاوازەکانی ژەهر، هەروەک ئارەزوی جگەرەکێشان کەمدەکاتەوە".
لەلیستی ئەو خانمە شارەزایە ڕوسییەدا بابەتی تری بەسود بۆ جگەرەکێشان بریتیین لە کێویو برۆکلیو سەوزەی گەڵا تازە، لەبەرئەوەی کیوی پڕۆسەی هەرسکردن باشتردەکاتو بەرەنگاریی خەمۆکیی دەبێتەوە، کە بەشێکی زۆر لەجگەرەکێشان بەدەستییەوە دەناڵێنن، سەبارەت بەبرۆکلیش میتابۆلیزمو کاری کۆئەندامی دەردان ڕێکدەخات، سەوزەی گەڵا تازە یارمەتیی پاککردنەوەی تەواوی جەستە دەدات.
و: ئاکۆ ئاڵی
