شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه سهبارهت بهئاردی خۆماڵیو ڕایدهگهیهنێت، "کوالێتى ئاردى خۆماڵى زۆرباشترە لەئاردی هاوردەکراو"، دهشڵێت، "ئاشەکانی عێراق بەوزەیەکی گەورەی بەرهەمهێنان کاردەکەن".
خالد نەداوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیو پیشەسازیی دانەوێڵەی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقیەی وتوه، هەنگاوە سەرەکییەکانی پەیوەست بەسەرخستنی پڕۆژەی ئاردی بازرگانیان جێبەجێکردوەو دەست بەدابەشکردنی دانەوێڵە دەکرێت تا ئارد بۆ ناوخۆی عێراق دابینبکرێت".
ئهوهشى وتوه، "دانەوێڵە بەسەر ئاشەکانی عێراقدا دابەشدەکرێت، تاکو ئارد بۆ هاوڵاتیان بەرهەمبهێنن، ئەو ئاردەی لەعێراقیش بەرهەمدەهێنرێت لەئاردی هاوردەکراو زۆرباشترە".
ئاماژهى بهوهشكردوه، بەسەرپەرشتی ئەوان دانەوێڵە بەسەر ئاشە تایبەتەکاندا دابەشدەکرێت، بۆ ئەوەی ئارد بۆ هاوڵاتیانو خاوەن نانەواخانەو سەمونخانەکان دابینبکرێت.
سهبارهت بهئاشەکانی عێراقیش جهختیكردۆتهوه، "ئاشهكانى عێراق بەوزەیەکی گەورەی بەرهەمهێنان کاردەکەنو ئەو ئاردەی بەرهەمیدەهێنن لەبازاڕەکان بەئاسانتر دەفرۆشرێتو کوالێتییەکەی لەئاردی هاوردەکراو زۆر بەرزترە".
