شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، داھاتی حەوت مانگی ڕابردوو زیاتر لە 65 ترلیۆن دیناره، دەشڵێت، "لەو بڕە زیاتر لە 62 ترلیۆن دینارى لەڕێگەى فرۆشتنى نەوتەوە بەدەستهاتوە".
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داھاتی وڵاتەکەمان لەمانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ تا کۆتایى مانگی تەمموزى ئەمساڵ 65 ترلیۆنو 195 ملیار دینار بوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕەش 62 ترلیۆنو 259 ملیار دیناری داھاتی نەوتی بوە، کە 95%ی بودجەی گشتی پێکدەھێنێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، داھاتە نانەوتییەکانی وڵاتەکەمان لەو حەوت مانگەدا گەیشتۆتە زیاتر لەدوو ترلیۆنو 935 ملیار دینار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا لەهەرێمى کوردستان داتایەکى دروست لەبەردەستدا نییە، سەبارەت بەداهاتى هەرێمى کوردستان.