شارپرێس:
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق ڕەتدەکەنەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی دەڵێت: دەستدرێژیی بۆ سەر خاكی عێراق رەتدەكەینەوە و سازش لەسەر ئەو دەستدرێژییانە ناکرێت.
ئاشکراشیکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا گفتوگۆیان هەیە و هاوکات سکاڵاشیان لەدژی یەکدی هەیە.