لیژنەی پەیوەندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ڕۆڵی ئەمریکا لەهه‌ناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرادەکات

عیراق

24/09/2023‌ 1627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایکردوە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگه‌ی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دەستپێدەکاتەوە، جەختیشیکردۆتەوە، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆڵی لەو پرسەدا هەیە.


موسەننا ئەمین ئەندامی لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا بەمیدیا عێراقییەکانی وتوه‌، "ئەمریکا ماوەیەکە کاردەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بەوپێیەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە هەیەو زۆر گرنگیی بەو دۆسیەیە دەدات".

هەروەک وتویەتی، "بەگوێرەی زانیاریی‌و پێدراوەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە نۆژەنکردنەوەی بۆڕییەکە تەواوبوە، جگەلەوەی لەلایەن هەریەک لەهەرێم‌و بەغداوە بەدواداچونی بۆ دەکرێت ‌و ئەمریکاش زۆر گرنگیی بەو دۆسیەیە دەدات".