شارپرێس:
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوه‌وه مامه‌ڵه‌كردن به‌دۆلار سنوردارده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له‌رێكه‌وتنى نێوان بانكى ناوه‌ندى عێراق و بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكا هاتووه.
عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ڕایگه‌یاند، ته‌واوى مامه‌ڵه ناوخۆییه‌كانى بازرگانى ده‌بێته دینار.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، دۆلار ته‌نها ده‌درێته ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و ته‌واوى مامه‌ڵه‌كان ده‌بێته دینارى عێراق
به‌هه‌ر هه‌واڵێك له‌ئه‌مریكاوه له‌باره‌ى به‌هاى دینار به‌خێرایی ئاڵوگۆڕى به‌سه‌ردادێت و نرخه‌كان به‌رزونزم ده‌كات و بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌دۆخێكى ناسه‌قامگیردایه.
ئ.ق