شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، 250 ملیار دیناری دیکەی موچەخۆران خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دوشەممە لەلایەن بانکی ڕەشیده‌وه 250 ملیار دیناری موچەخۆرانى هەرێم خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ 250 ملیار دینارى دیكه خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی‌و وەزارەتەکەش هەمان ڕۆژ لیستی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە كه له‌مڕۆوه تا 14 ڕۆژى دیكه ته‌واو وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌یان پێده‌درێت.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌غداوه وه‌ریگرتوه، چاوەڕواندەكرێت لەدوو ڕۆژى داهاتودا ئەو 200 ملیاره‌ى دیكه‌ش كه ماوه بگاته هه‌رێم، لەڕێگەی بانكی (TBI)یه‌وه ڕەوانە بكرێت.
به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنی دوایین سەردانی وه‌فدى باڵاى هەرێم بۆ بەغدا، مانگانە بڕی 700 ملیار دینار دەخرێتەسەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران بەشێوەی قەرز.