ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانى کاتژمێرێک

تەندروستی

26/02/2024‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا هۆشداریداوەتەوە بەکارهێنەرانى کاتژمێری زیرەک یان ئەڵقەی زیرەک، کە بانگەشە پێوانەکردنی ئاستی شەکری ناو خوێن دەکەن بەبێ ئەوەی پێست کون بکەن.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی   FDA ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمهێنەران و دابەشکەران و فرۆشیاران بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو ئامێر و ئامرازە پەسەندنەکراوانە نەخەنە بازاڕەوە کە بانگەشەی پێوانەکردنی ئاستی شەکری خوێن دەکەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ئامێرانە جیاوازن لە بەرنامەکانی کاتژمێری زیرەک کە داتای پێوەرەکانی گلوکۆزی خوێن پیشان دەدەن کە لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانەوە پەسەندکراون و پێست کون دەکەن.

دامەزراوە ئەمریکییەکە هەروەک وتویەتی: ڕێگە بە هیچ کاتژمێرێکی زیرەک یان ئەڵقەیەکی زیرەک نەداوە کە مەبەست لێی پێوانەکردن یان خەمڵاندنی گلوکۆزی خوێن بێت، هەروەها سەلامەتی و کاریگەرییەکەی هەڵنەسەنگاندووە.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی جەختی لەوەکردۆتەوە کە خوێندنەوەی نادرووستی ئاستی شەکری خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکەدا، لەوانە خواردنی ژەمی نەگونجاو لە ئەنسۆلین یان دەرمانی دیکە کە بە خێرایی ئاستی شەکر دادەبەزێنێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە