شارپرێس
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چوار ڕۆژى وەک پشوى
جەژنى ڕەمەزان دیاریکرد و هەرێمى کوردستانیش هاوشێوەى عێراق پشووەکانى
دیاریکردووە.
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،
پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانیان لە نۆى نیسانەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی ١٤ی نیسان دەوامی
فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت دەستپیدەکاتەوە.
هەروەها، بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردسان، نۆی نیسان بەبۆنەی یادی ڕزگارکردنی عێراقەوە پشووی فەرمییە و لە
١٠ی نیسانەوە پشووەکانی جەژن دەستپێدەکات و ١٤ مانگ دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە