شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بڵاویکردۆتەوە، دەستکاریکردنی خوی خەوتنی هاوسەرەکان بەجیاکردنەوەی جێگا یان خەوتن لەژوری جیادا یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کوالێتی خەوو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پرخەکردن.
لەڕاپرسییەکدا کە لەلایەن کۆمپانیای OnePoll ئەنجامدراوە ئاشکرایکردوە، 70%ی ئەوانەی بەشدارییان لەڕاپرسییەکەدا کردوە، پێیانوایە کوالێتی خەوتنیان باشتربوە لەئەنجامی خەوتن لەسەر جێگهیەکی جیا لەهاوبەشی ژیانیان.
هەروەها 42%ی ئەوانەی بەجیا لەهاوبەشی ژیانیان دەخەون ڕایانگەیاندوە، پەیوەندییەکەیان "نوێکردوەتەوە"، هەروەها 23%یان پێیانوایە ژیانی سێکسیشیان باشترکردوە.
بەگوێرەی پێگەی ستادی فایندز، 4 کەس لەکۆی 5 بەشداربوو ڕایانگەیاندوە، بەهۆی خوی خەوتنی هاوبەشەکانیانەوە، بەردەوام لەشەودا لەخەو هەڵدەستن.
2000 کەس لەئەمریکا بەشدارییان لەڕاپرسییەکەدا کردوە، 21%یان یان لەژوری جیاوازدا خەوتون، یان لەدوو قەرەوێڵەی جیاوازدا.
بۆ باشترکردنی کوالێتیی خەو، ئەنجامەکان پێشنیازی بەکارهێنانی قەرەوێڵەی جیاواز لەژوری نوستنی هاوسەرەکان کردوە ئەگەر دەرفەتی ئەوە نەبێت ژوری نوستنی جیاوازیان هەبێت.
و: ئاکۆ ئاڵی