شارپرێس:
دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق هۆشداریدەدات لەبەرزبونەوەی پلهكانى گهرما لەسەرجەم پارێزگاکاندا بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوا گەرمەکانەوە، داواش لەهاوڵاتیان دەکرێت لەکاتەکانی نیوەڕۆدا ئهگهر زۆر ناچار نهبن، نهچنه دهرهوهو لهشوێنه سێبهرهكاندا بمێننهوه.
دەستەی گشتیی کەشناسیی باسى لهوهكردوه، ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکاندا ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەوری پچڕپچڕ، پلەکانی گەرماش لەسەروی تێکڕای ساڵانەی خۆیانەوە تۆماردەکرێن، پارێزگاکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەکەن کە لەهەندێک شوێندا دەگاتە نزیکەی (50) پلەی سیلیزیی، لەکاتێکدا ناوچەکانی باکورو ڕۆژئاوا تاڕادەیەک فێنکەر دەبن.
لایەنە پەیوەندیدارەکانیش داوا لەهاوڵاتیان دەکەن (بەتایبەت منداڵان، بەساڵاچوانو کرێکارانی ژێر بەرهەتاو) کە ئاوی زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی توشی وشکبونەوە نەبن، دهشڵێت، "ئەم گۆڕانکارییە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی وڵات بەلوتکەی وەرزی هاوین، ئەمەش ساڵانە فشاری زۆر دەخاتەسەر کەرتی کارەباو دابینکردنی ئاوی خواردنەوە".