لەبارەی پلەبەرزكردنەوە مژدەیەك به‌فەرمانبەران ده‌درێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق داواكاری پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەوە.


ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەوەڵامی نوسراوێکی بەندەو غالب محەمەد، پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست، سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی 365.000 فەرمانبەری مەدەنی لەهەرێم، وەزیری دارایی عێراق نوسراوەکەی نارد بۆ ئەوەی بخرێتە پرۆژە یاسای بودجەی داهاتوی عێراق و کارکردن لەسەر ئەو داواکارییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەهەرێمی کوردستان، کە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و بە ڕەچاوکردنی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت بەڕێوەدەچێت، لەساڵی 2016ـەوە ڕاگیراوە.