فەرماندەی یەپەژە: بەبێ داننان بەیەپەژە هیچ سەرکەوتنێک لەسوریا بەدینایەت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 141 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە ڕۆهڵات عەفرین دەڵێت، لە جیهاندا سیستەمێک کە بە عەقڵیەتی پیاوسالاری بنیات نراوە دەیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا بسەپێنێت.

ڕۆهڵات عەفرین لەکۆڕێکدا دەڵێت، "ئەم عەقڵیەتە کە لە مێژوودا دەسەڵاتی خۆی لەسەر بەها کۆمەڵایەتییەکان بنیات ناوە، سیستەمێکی سوپای بنیات ناوە نە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا، بەڵکو بۆ تاڵانکردن بنیاتیناوە، ئەو عەقڵیەتە دەیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا بسەپێنێت، ئەم عەقڵیەتەمان لە ڕاستیدا لە شەڕی داعشدا بینی، لە شوێنێک کە هیچ پاراستنێک نەبێت، پاراستنی جەوهەری نەبێت، ئەم سیستمەی ئێستا ژنان دەکاتە موڵک خۆی و لە بازاڕەکاندا سەودای پێوە دەکات، بۆیە ئەگەر ژن لە سوپایەکدا نەبێت، ئەو سوپایە بەتەواوەتی دەکەوێتە دەستی پیاو و هەرچی بیەوێت دەیکات." 

دەشڵێت، بوونی سوپای ژن لە سوریا و ڕۆژئاوا متمانەیەکی زۆری بە ژنانی جیهان بەخشیوە. وتیشی : "لە سەدەی ٢١دا ئەگەر بوونی ژنان لە سوپادا دانی پێدانەنرێت، بۆ ئارامی سوریا هیچ سەرکەوتنێک بەدی نایەت، بۆیە هەموو کەسێک پێویستی بە پێوەرێکە لە پاراستن و ژنانیش زۆرترین پێویستیان پێ هەیە.".