شارپرێس
ئەندامێکى
سەرکردایەتى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، بەبێ پارتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت و ئه‌وه‌ی بردیه‌وه
حکومەت پێکدێنێت و به‌بێ پارتی
حوكمڕانی به‌ڕێوه‌دەچێت.
ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بە میدیاى حزبەکەى وتووە، پارتی كه‌یفی خۆیه‌تی به‌شداری
هه‌ڵبژاردن ناكات، ئێمه پێمانوایه به‌شی ئه‌وه هێزی سیاسی له كوردستان هه‌یه،
به‌شی ئه‌وه حه‌ریفی سیاسی و سه‌ركرده‌ی سیاسی و خه‌ڵكی دیموكراتخوازو په‌رله‌مانتاری
گه‌نج هه‌یه كه ئاماده‌ن بچنه كێبركێی په‌رله‌مانتارییه‌وه، ئه‌مانه مونافه‌سه‌ی
دیموكراسی هه‌ڵبژاردن خۆش ئه‌كه‌ن، ئێمه وه‌كو یه‌كێتیی بۆ ئه‌م ململانێیه حازرین.
دەشڵێت: ئه‌گه‌ر پارتی به‌شداری
هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد، هیچ پێویست ناكات دڵمان بله‌رزێ له هیچ شتێكی لابه‌لا، پێمان
وایه كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، په‌رله‌مانێكی تازه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و حكومه‌تێكی
تازه ته‌شكیل دەبێت، ئه‌وه‌ی بردیه‌وه ئه‌وه حكومه‌ت ته‌شكیل ده‌كات.
ئەو
ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى وتیشى: به‌بێ پارتی و به‌بێ هه‌ر حزبێكی تر سیاسی كه پێیوایه به‌بێ ئه‌و وڵات
ناچێت به‌ڕێوه، ده‌چێت به‌ڕێوه، بەڵام حوكمڕانی به‌بێ یه‌كێتیی ناكرێت، چونكه یه‌كێتیی
شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشانی كردووه، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی حزبێكی موته‌وازعه‌و دیموكراسی
قبوڵه.