شارپرێس:
بەگوێرهى بابەتێک کە لەلایەن پیگەی WIO News بڵاوکراوەتەوە، پێنج گیا هەیە کە دەتوانن یارمەتیدەربن لەهاندانی سوڕی خوێنو دورکەوتنەوە لەمەینبونی خوێن.
1. زەردەچەوە
زەردەچەوە تاجی دەرمانە لەنێو گیاییەکاندا، بەوپێیەی وەک شلکەرەوەیەکی سروشتیی خوێن کاردەکات، زەردەچەوە هەوکردن کەمدەکاتەوەو یارمەتیی ڕۆیشتنی خوێن بەناو لولەکانی خوێن دەدات بەئاسانی.
2. زەنجەفیل
زەنجەفیل بەچارەسەرێکی گشتگیر دادەنرێت بۆ هەموو کێشە تەندروستییەکان لەسەرتاسەری کولتورە جیاوازەکاندا، بەوپێیەی زەنجەفیل هانی سوڕی خوێن دەداتو جەستە لەناوەوە گەرم دەکاتەوەو ڕۆیشتنی خوێن بەرزدەکاتەوە، هەروەک زەنجەفیل پڕە لەتایبەتمەندیی دژە هەوکردن.
3. سیر
سیر پڕە لەئەلیسین، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆیشتنی خوێن بەشێوەیەکی سروشتیی، خواردنی سیر بەشێوەیەکی سروشتیی ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوەو کۆبونەوەی بەکڵۆبونی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
4. توێکڵی ئەرجونا
توێکڵی ئارجونا کە ناوی زانستی Terminalia arjuna ە، بەدرێژایی تەمەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بەدڵ بەکارهاتوە، گیراوەی ئارجونا ماسولکەکانی دڵ بەهێزدەکاتو ڕۆیشتنی خوێن بەبێ بەربەست بەرەوپێش دەباتو پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکاتو ئەگەری گیرانی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
5. کۆکۆل گم
پوک، یان گیای هیندی کۆمیفۆرا وایت، یارمەتیی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵو سێ گلیسیرید دەدات، تەندروستیی گشتیی سوڕی خوێن باشتردەکات، هەروەک سودی دژە هەوکردنی هەیە.
و: ئاکۆ ئاڵی
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)