شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم چەند بڕیارێک بۆ دەوامی قوتابخانەکان و مامۆستایان دەردەکات تایبه‌ت به ساڵى نوێى خوێندن.
به‌گوێره‌ى نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم كه ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، چەند بڕیارێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکان دەرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەرۆژی دووشەممە 1ی 9ی 2024 رۆژی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن.
جەختیشکراوەتەوە، لە ماوەی پشووی هاوینیدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لەدەوامدا دەبن.
بەگوێره‌ى بڕیارەکان، كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن لە 24ی 8ی 2024 تاوەکو 29ی 8ی 2024، قوتابیان بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەشدەكەن‌و بەشە وانە بۆ مامۆستایان دیاریدەکرێت.
لەبڕیارێكی دیكەشدا هاتووە، لە 31ی ئاب تا 5ی ئەیلول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى وانه‌بێژ ئاشكرایكردوه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داواكاریه‌كانیان نه‌درێته‌وه‌و مامۆستایان نه‌كرێنه هه‌میشه‌یی، ئه‌وا پرۆسه‌ى په‌روه‌رده په‌كده‌خه‌نه‌وه‌و بایكۆت ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
