شارپرێس:
کرێکارێکی هیندی بەناوی ڕاجو گۆند کە بەزۆری ڕۆژانە نزیکەی چوار دۆلاری دەستدەکەوێت، ئەڵماسێکی دۆزییەوە کە کێشی 19.22ی قیڕاتەو بەهای نزیکەی 100 هەزار دۆلارە.
گۆند تەمەنى 40 ساڵهو برا بچوکەکەی ڕاکێش هەندێکجار ڕۆژانە 9.50 دۆلاریان پێدەدرا بۆ گەڕان بەدوای زێڕدا لەسەر زەوییەکی حکومی کە 64 مەتر چوارگۆشەیە.
لەگەڵ دۆزینەوەی ئەڵماسەکە، گۆند هەستی بەخۆشییەکی زۆر کردو لەگەڵ براکەیدا چوە بۆ ئەوەی لە ئۆفیسی Panna Diamond هەڵسەنگاندن بۆ بەردەکە بکەن.
بەگوێرهى وتەی ئەنوپام سینگ پشکنەری فەرمی ئەڵماس، ئەڵماسەكه سپییەو کێشی 19.22 قیڕاتەو بەهای 95 هەزارو 500 دۆلارە.
حکومەت 11.5%ی مافی خاوەندارێتی وەردەگرێتو باجێکی کەم دەسەپێنێت، لەکاتێکدا ئەو پارەیەی تر کە دەمێنێتەوە دەبێتە موڵکی ئەوکەسەی دۆزیویەتییەوە.
هەروەک نوسینگەی ئەڵماس چاوەڕێدەکات تا بەهای بەردەکە لە 360 هەزار دۆلار تێپەڕێت بۆئەوەی موزایەدەیەک ئەنجامبدات، دوای ئەوە، گۆند پارەکانی وەردەگرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی