ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە جەبەلیا لەغەززە بووە هۆی کوژرانی محەممەد مورسی جێگری بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لە باکووری کەرتی غەززە و چوار ئەندامی بنەماڵەکەی.
بەرگری شارستانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە کە “بەکوشتنی مورسی ژمارەی ئەو ئەندامانی دەزگاکە کە لە هەڵمەتی سەربازیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون، دەگاتە ٨٣ کەس”.
هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل چەند ماڵێکیان لە گەڕەکی ئەلزەیتون لە شاری غەززە تەقاندووەتەوە کە پێنج کیلۆمەتر لە ناوچەی جەبەلیاوە دوورە.