شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق
چەند تێبینیەکی لەسەر لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە، بەڵام بڕیاریداوە سبەی
واژۆ بکات لەسەر بڕیاری ناردنی بڕی 950 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەومەرجەی بۆ مانگی داهاتوو تێبینییەکان
چارەسەر بکرێن.
ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، وردبینیکردن لەلیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی
هەرێم کۆتایی هاتوە، بڕیاریشە سبەینێ تەیف سامی واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، فەرمانگەی
ژمێریاری و وردبینیکردن چەند تێبینییەکی لەسەر پڕۆسەکە هەبوە و تێبینییەکانی بۆ
وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوە، ئەوانەش بریتین لەو بڕە پارەیەی هەرێم وەک داهاتی
ناوخۆ ڕادەستی بەغدای کردوە کە بڕەکەی 48 ملیار دینارە، چونکە بەغدا بەو بڕە رازی نییە و داوای زیاتر
دەکات.
بەپێی وتەی ئەو
سەرچاوەیە، بەغدا داوای کردوە بۆ مانگی داهاتوو کێشەی تەوتینی فەرمانبەران بەتەواوەتی
چارەسەر بکرێت.