بانکی ڕافیدەین لەسەر نەبونی پارەی نەختینە ڕونکردنەوە ده‌دات

عیراق

04/05/2025‌ 2633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای بڵاوبونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر نەبونی پارەی نەختینە، بانکی ڕافیدەین ڕایدەگەیه‌نێت، هەواڵەکان ناڕاستن‌و هیچ قیرانێکی نەختینەیان نییە، ده‌شڵێت:"خاوەنی زیاتر لەهەشت ترلیۆن دینار یەدەگن لەبانکی ناوەندیی عێراق".


بانکی ڕافیدەین لەڕاگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێگەی دارایی بانکی ڕافیدەین بەهێزەو هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هەر قەیرانێکی نەختینەیی یان ترس‌و دڵەڕاوکێی بانکیی.

وتیشی، "زیاتر لەهەشت ترلیۆن دیناری یەدەگیان هەیەو هیچ قەرزێکی گەورەیشیان لەسەر نییە، لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی بانکی ناوەندیی عێراقدا کاردەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێش وەزارەتی دارایی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە کێشەى پارەى نەختینەیان بۆ موچە هەبێت.

جەختیشیانکردەوە، ئەو پارانەی لەبانکی ڕافیدەین‌و ڕەشید وەرگیراون پارەی دانراوی هاوڵاتیان نین، بەڵکو حسابی سیادی وەزارەتە.