پێدانی دۆلار بەنرخی فەرمی بە حاجیان دەستیپێکرد

ئابوری

05/05/2025‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجیان لەفڕۆکەخانەکانی عێراق دەستیپێکرد، هەر حاجییەکیش تا بڕی دوو هەزار دۆلاری بەنرخی فەرمی پێ‌ دەدرێت.


بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد،" بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو حاجیانە دەستپێدەكەین، کە لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هەر حاجییەک بڕی دوو هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار پێدەدرێت ".

بە پێی وتەی سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان، لە 16ی 5ی 2025 یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێدەکەوێت، ژمارەی گشتی حاجییانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانیش هەزار و 645 کەسە.