شارپرێس:
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی
هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و
یەکەكانى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای
ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی
پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە، 8ی ئايار هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار بەسەر
ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە
دابەشدەکرێت ".
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیشیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و
بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا سەروی 56 هەزار پێشمەرگە
و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوکاری
هاوپەیمانان وەردەگرن .