شارپرێس:
وتەبێژی جێگرى سهرۆك وهزیران ڕایگەیاند، لهدواین سهردانى ئهردۆغان بۆ ههولێر، قوباد تاڵهبانى ڕاستهوخۆ بهسهرۆك كۆمارى توركیاى وتوه، ئاسمانى توركیا بهڕوى فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانیدا بكهنهوه، دهشڵێت:"لەپێشانگای گەشتیاریی هەولێریش داواى لەکۆمپانیای تورکش ئێرلاین كرد بەسەروی خۆیان بڵێن، ئاسمانی تورکیا بەڕوی سلێمانیدا بکەنەوە".
لەدیمەنێکدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبەردەم کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین لەپێشانگەی گەشتیاریی هەولێر دەردەکەوێتو دەڵێت، "پێیان بڵێن، فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەنەوە، ئێوەش کاری زیاترتان دەبێتو قازانج دەکەن، گەشتیاریی زیاتر دەتوانن تورکیش ئێیرلاین بەکاربهێنن".
لهبارهى ئهو گرتهیهوه سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، "کاک قوباد بەبەڕێوەبەری ئەو بۆکسەی تورکیش ئێرلاینی وت، بەسەروو خۆتان بڵین، فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەنەوە، با ئێوەش کارتان زۆرتر ببێت".
لەبارەی دوایین هەوڵەکانیش بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەمیر هەورامی وتى، "بەردەوام لەکۆڕو کۆبونەوەکان قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر ئەو بابەتە کردوەتەوە، تەنانەت لەدوایین سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەولێرو لەکۆبونەوە لەگەڵیدا، قوباد تاڵەبانی بەئەردۆغانی وتوە؛ پەیوەندیی سلێمانیو تورکیا پەیوەندییەکی دێرینە، مام جەلال ئاڵاهەڵگری ئەو پەیوەندییە بوە، دەمانەوێت لەسەر هەمان ڕێچکە بڕۆین، ئەو بڕیارەی دراوە زەرەری بەخەڵکی سلێمانی گەیاندوە، خەڵکی سلێمانی دوژمنی ئێوە نین".
لە 3ی نیسانی 2023 کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی لەفڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ڕاگرت، هەروەها تورکیا ئاسمانی بەسەر ئەو فڕۆکانەدا داخستوە کە گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەن.
سهبارهت بههۆکاری ڕاگرتنەکەش تورکیا دەڵێت، پەکەکە لەسلێمانی چڕبوەتەوەو ئەو ڕێکخراوە دزەیکردوەتە ناو فڕۆکەخانە، ئەوەش هەڕەشەیە لەئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکانیان.
بەرپرسانی باڵای یەکێتییو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش، چەندینجار بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبونەتەوە، بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن.
