شارپرێس:
میدیای فەرمی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی ساڵی 2025 پەشیمان بوەتەوە و نایەوێت پارە بۆ موچەی
فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
کەناڵی (کەی ئێن ئێن) کە خاوەنداری بۆ حزبەکەی وەزیری دارایی هەرێم
دەگەڕێتەوە، لەزاری سەرچاوەیەکیەوە بڵاویکردەوە،" بنەمای رێككەوتنەكەی نێوان
هەولێر و بەغدا خۆی لە لیستێكی موچەی بێ كێشە، رادەستكردنی لە 50%ـی داهاتی ناوخۆ،
دەستكردنەوە بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەبینێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پاساوەكانی حكومەتی عێراق بۆ
نەناردنی موچەی موچە خۆرانی هەرێم دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە عێراق كێشەی نەبونی
پارەی كاشی هەیە و ناشیەوێت پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز موچە دابەشت بكات
".
لە لایەکی دیکەشەوە، رێباز حەملان، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق
باسی لەوەکرد،" بەغدا
هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچەی مانگی چوار نییە و لە هەفتەی داهاتوەوە
بەغدا پارەی موچە دەنێرێت ".