شارپرێس:
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامى کوردستان په‌یامێك له‌باره‌ى سواڵكردن‌و هاوكاریكردنیان بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سواڵکردن حه‌رامه‌و هاوشێوه‌ى سواڵ هاوكاریكردنیشیان حەرامە، چونکە ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌وكاره بەدە".
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاندوه، "دوای ئەوەی كۆمه‌ڵێك له‌مامۆستایانی ئایینی‌و هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی ناشیرینی سواڵ (دەرۆزەکردن) پرسیاریان کرد ئایا دروستە یان نا؟ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا پاش تاووتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌و گەڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی، ڕایگه‌یاند، كاری سواڵکردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌و نادروسته، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به‌ته‌واوی پێویست بێت‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت‌و له‌ڕاستیدا هه‌ژارو نه‌دار بێت".
ئاماژەی بەوەشداوه، "لەفەتواکەدا هاتوە، هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به‌پاره‌ی خێر له‌غه‌یری زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت به‌دڵنیایی كه ئایا (مستحق)ـن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاریی بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌وكاره به‌ده".
