شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوه، ئه‌گه‌رچى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ باسێكى موچه‌ى مانگى چوار نه‌كراوه، به‌ڵام دواى كۆبونه‌وه‌كه، وه‌زیره كورده‌كان‌و سودانى كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سودانى به‌ڵێنێكى داوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غداوه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "کۆبونەوەی ئه‌مڕۆى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات، هەرچەندە لەکۆبونەوەکە باسی بابەتی موچە نەکرا، بەڵام دوای کۆبونەوەکە وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی قسەیانکردوەو بۆ ماوه‌یه‌كى كورت كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بەڵێنیان له‌سودانى وەرگرتوە کە سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق ڕادەسپێرێت بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی 4ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم قسه‌ى بۆ ئاراس عه‌زیز په‌یامنێرى هه‌ولێرى شارپرێس كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی ڕەزامەندیداوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی مانگی 4ی هەرێم‌و بەئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێ دوشەممە گرفتەکان چارەسەردەکرێن‌و پارەی موچەی مانگی 4ی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌غدا ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، وەزیرە كوردەكان‌و تەیف سامی وه‌زیرى دارایی كۆبونەوەیان كردوه بۆ چارەسەركردنی پرسى موچه‌و دوبارەنەبونەوەو دوانه‌كه‌وتنى موچه، به‌ڵام ورده‌كاریى زیاتر له‌باره‌ى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نازانرێت.
زیاتر لە45 ڕۆژە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردوە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە20 ڕۆژە لیستی موچەی ئەو مانگەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم لە 22ى 4ى ئه‌مساڵه‌وه لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمه‌وه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.