شارپرێس:
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، گەیشتنی 70 هەزار ئامێری دەنگدانی بۆ نوسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکان ئاشکراکرد.
بڕیاروایه ڕۆژى 11ى 11ى ئهمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکانیش لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەو ئامێرانەی گەیشتونەتە عێراق جۆری کۆرینو ژمارەیان 70 هەزار ئامێرەو بەسەر کۆگاکانی نوسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکاندا دابەشکراون".
سەبارەت بەگەیاندنی ئەم ئامێرانە بۆ بنکەکانی دەنگدانو ئامادەکردنیان پێش بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەدا، "پێش 72 کاتژمێر لەوادەی دەنگدان سەرجەم ئامێرەکان بهگوێرهى پلانێکی لۆجستییو ئەمنی بۆ بنکەکان دەگوازرێنەوە".
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕونیکردەوە، ئامێری دەنگدانی یەدەگیش هەن بەسەر نزیکەی 41 هەزار وێستگەی دەنگداندا دابەشدەکرێن، بۆ ئەوەی شوێنی هەر ئامێرێکی نوێ بگرنەوە ئەگەر لەکارکەوت یان خراپ بەکارهێنرا لەلایەن فەرمانبەرانەوە.