شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، چه‌ند كه‌سێك له‌هێزه‌كه‌ى ئه‌ژى ئه‌مین به‌شداریى شه‌ڕه‌كه‌ى هۆتێل لاله‌زاریان كردوه‌و چه‌ند كه‌سێكیشیان كوژراون، باس له‌وه‌شده‌كرێت، "كه‌سوكارى یه‌كێك له‌كوژراوه‌كانیش شۆكبونه به‌وه‌ى كوڕه‌كه‌یان چیى كردوه له‌لاله‌زارو بۆچى له‌وێ كوژراوه".
چه‌ند زانیارییه‌كى هه‌ستیارو گرنگ له‌به‌شێك له‌میدیاكان بڵاوبوه‌ته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات، چه‌ند كه‌سێك له‌هێزه‌كه‌ى ئه‌ژى ئه‌مین له‌شارى هه‌ولێره‌وه بۆ كارێك ڕویان له‌سلێمانى كردوه، كاتێك سه‌ردانى لاله‌زاریان كردوه، له‌وێ نه‌یانتوانیوه بێنه ده‌ره‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانى سه‌ر لاله‌زار به‌رگریى قورسیان كردوه له‌دژى هێزه ئه‌منیه‌كان.
شارپرێس زانیاریى وردى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتوه، له‌و چه‌ند كه‌سانه چونه‌ته لاله‌زارو توشى توشى ئه‌و پێكدادانه بونه، سێ كه‌سیان لێ كوژراوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، یه‌كێك له‌چەکداره كوژراوه‌كان ناوی (مستەفا حاجی عه‌بدوڵڵا وەردی)ه‌و خەڵکی ڕانیەیە، لەنێو هۆتێل لالەزار لەکاتی ڕوداوی هێرشکردنەسەر هۆتێلەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە، کوژراوە.
کەسێکی نزیكى ئەو چەکدارە کوژراوە وتویه‌تى، "کوڕەکەمان چەند مانگێکە لای ئەژی ئەمین بوەتە چەکدار، بەڵام چوار ڕۆژ پێش ڕوداوەکەی هۆتێل لالەزار، بەناوی مەشقپێکردنەوە هێنراونەتە سلێمانی".
ئه‌وه‌شى وتوه، "دوای دوو ڕۆژ لەهێنانیان، مۆبایلیان لێوەرگرتوە، تازە زانیومانە کوژراوە".

مستەفا حاجی عه‌بدوڵڵا وەردی ئه‌و گه‌نجه‌ى لاى ئه‌ژى ئه‌مین بوه‌و له‌لاله‌زار كوژرا
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، جگە لە(مستەفا حاجی عه‌بدوڵڵا وەردی)، یەکێکی دیكه‌ش کە ئەویش هەر لەهێزه‌كه‌ى ئەژی ئەمین بوە ناوی (م. ئ)، ئه‌و دەستگیرکراوەو چەکدارێکی تریشیان لەگەڵ بوە، بەڵام ئەو هەڵهاتوە".
كه‌سوكارى كوژراوه‌كه زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، "تائێستا ته‌رمى كوڕه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه، دوای ئەوەی وەرمانگرتەوە، ئینجا بەدواداچون دەکەین تا بزانین کوڕەکەمان کە لای ئەژی ئەمین بوە، بۆچی لەکاتی ئاڵۆزییەکاندا لەلالەزار بوە؟".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین، خەڵکی تریش لەگەڵ کوڕەکەی ئێمەدا کوژراوە".
ئەژی ئەمین، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاریی/ زانیاری هەرێمی کوردستانە، لەدوای ڕوداوەکانی 8ی تەمموزی 2021وە، لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتییەوە کرایە بەرپرسی دەزگای زانیاریی سەر بەیەکێتیی، بەڵام دواتر هەر لەلایەن ناوبراوەوە دورخرایەوەو چوە هەولێر، لەوکاتەوە ئەژی ئەمین پۆستەکەی وەکو ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ماوەتەوەو هاوکات هێزێکی چەکداریشی لەگەڵدایە.