شارپرێس:
ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریا ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە سوریا بڕیاری دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لە پارێزگاکانی ڕەقەو سوەیدا و حەسەکە داوە بەهۆی ڕەوشی ئەو پارێزگایانەوە.
نەوار نەجمە، وتەبێژی ڕاگەیاندنی لیژنەکە بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیاری لیژنەکە لە پەرۆشی لیژنەکە سەرچاوەی گرتووە بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتیی دادپەروەرانە لە ئەنجومەنی گەل بۆ هەر سێ پارێزگاکە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە کورسییە تەرخانکراوەکان دەمێننەوە تا ئەو کاتەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
نەجمە ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە ئەم بڕیارەی داوە تا ئەو کاتەی هەلومەرجی گونجاو و کەشێکی ئارام دەبێت بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە ئاسانی.
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا پێشتر فەرمانی ژمارە 143ی ساڵی 2025ی دەرکرد و سیستەمی هەڵبژاردنی کاتی بۆ ئەنجومەنی گەلی سوریا پەسەند کرد.
ئ.ە