شارپرێس:
ئاراس شێخ جه‌نگى براى گه‌وره‌ى لاهورى شێخ جه‌نگى، زانیاریى نوێ له‌باره‌ى ته‌ندروستى پۆڵادى برایه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رباریى ناڕازیبونى پزیشكه‌كانى، ئاسایش پۆڵادى له‌نه‌خۆشخانه ده‌ركردوه‌و گواستویه‌تیه‌وه بۆ گرتوخانه.
ئاراس شێخ جه‌نگى كوڕى گه‌وره‌ى شێخ جه‌نگى ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى ده‌وترێت هێزه‌كه‌ى لاهور هێرشى ده‌ستپێكردوه، ڕاست نییه، با من ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم، هێزه‌كه‌ى لاهور سه‌ره‌تا به‌درۆن لێیان دراوه‌و هێرشى چڕیان كراوه‌ته‌سه‌ر".
ئاشكراشیكرد، له‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته‌سه‌ر لاله‌زار، 12 بۆ 15 كه‌س له‌هێزه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى كوژراون‌و ژماره‌یه‌كى زۆریشیان بریندارن.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى، ئاراس شێخ جه‌نگى وتى:"پۆڵاد له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق ده‌ركراوه‌و گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتوخانه‌ى ئاسایش، ئه‌مه سه‌رباریى ئه‌وه‌ى پزیشكه‌كان وتویانه ڕه‌وشى ته‌ندروستى ڕێگه به‌بردنه ده‌ره‌وه‌ى نادات، به‌ڵام هێزه‌كه گوێیان به‌وه نه‌داوه‌و بردویانه".
وه‌كو ئاراس شێخ جه‌نگى وتى، "لاهورو ته‌واوى هێزه‌كه‌ى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمن‌و موچه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، ئه‌و لایه‌نه‌شى هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر لاهورو هێزه‌كه‌ى، هێزى حزبیه‌و به‌چه‌كى ئه‌مریكى‌و فه‌ره‌نسى له‌هێزێكى حكومیی دراوه".
داواشیكرد، "ده‌بێت مه‌سرور بارزانى‌و نێچیرڤان بارزانى بێده‌نگ، چونكه ئه‌وه‌ی ڕویداوه شكاندنى شكۆى حكومه‌ته‌و هێرشكردنه بۆسه‌ر هێزێكى حكومیى".
سه‌باره‌ت به‌خێزانه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، ئاراس شێخ جه‌نگى ڕایگه‌یاند، "شه‌وى په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زار، ژن‌و منداڵه‌كه‌ى لاهور له‌وێ نه‌بون‌و له‌شوێنێكى پارێزراوبون".
له‌باره‌ى چاره‌نوسى ئاوات-ى خوشكیه‌وه كه له‌دیمه‌كانى ساته‌وه‌ختى ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگیدا له‌پێش هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ڕوات، وتى:"ئاواتى خوشكم هه‌ر دواى ده‌ستگیركردنى لاهور، به‌په‌له خۆى گه‌یانده لاى پۆڵاد، چونكه ته‌ندروستى باشنه‌بوو ئه‌وكات، هه‌تا ئه‌مڕۆش كه له‌نه‌خۆشخانه ده‌رچوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى من له‌نه‌خۆشخانه لاى پۆڵاد بون".
به‌وته‌ى ئاراس شێخ جه‌نگى، "به‌س ئه‌و هۆتێله‌ى به‌رامبه‌ر ماڵى لاهوره، 80 تۆپى ده‌بابه‌ى پێوه‌یه، به 120 درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر لاهورو هێزه‌كه‌ى".
جه‌ختیكرده‌وه، "وڵاتانى ده‌وروبه‌ر درۆنه‌كانیان به‌یه‌كێتیى داوه، ئه‌و وڵاته‌ى درۆنه‌كانى به‌یه‌كێتیى داوه، ده‌ستی له‌م په‌لاماره‌ى سه‌ر لاله‌زاردا هه‌یه".
ئه‌وه‌شى وت:"نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى لاهور به‌شدارییانكردوه‌و به‌گشتیش، له‌سلێمانی 25 هه‌زار هێزى چه‌كدار ئه‌و شه‌وه بڵاوه‌یان پێكرابوو".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "شه‌وى ڕوداوه‌كه ئاكۆى برام له‌وێ بوه، به‌ڵام خۆى شاردوه‌ته‌وه‌و دواتر توانیویه‌تى خۆى ده‌رباز بكات، ئێستاش له‌جێگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ته".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئه‌وه‌ى ڕویدا كۆمه‌ڵكوژى بوه‌و هیچى كه‌متر نییه له‌وه‌ى غه‌ززه ڕویداوه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ڕابگه‌یه‌نم، لاهور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دۆستى ئه‌مریكاو به‌ریتانیایه، هاوكات له‌گه‌ڵ پۆڵاد ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیان هه‌یه، ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌سه‌ر هێڵین‌و ته‌واوى ئه‌و چه‌كانه‌ش به‌ڤیدیۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌كه‌كانیان له‌چیدا به‌كارده‌هێندرێت".
