شارپرێس:
کەمێکی دیکە شاندێكى باڵاى عێراق‌و له‌دواى ڕوداوه‌كانى لاله‌زار، سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات‌و ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته ده‌باشان.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له‌به‌غدا زانیویه‌تى، "ئه‌و شانده‌ى سه‌ردانى دەباشان ده‌كات له‌سه‌ر فه‌رمانى محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقه‌و بۆ نێوەندگیریی‌و ناوبژیکردن لەنێوان بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی كارده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، لایەنی عێراق لەگەڵ ئەوەن کێشەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌و لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لەڕێگه‌ی دیالۆگ‌و یاسا چارەسەربکرێت.
چاودێران پێیانوایه، مەترسییەکانی بەرپرسانی عێراق لەوەدایە، شەڕەکە گەورەترببێتەوەو ئاگرەکە بگاتە شارەکانی عێراقیش، چونکە دۆخی عێراق لەئێستادا ناجێگیرە.