شارپرێس:
له‌شه‌ڕه‌كه‌ى لاله‌زار 150 درۆنى خۆكوژى به‌لاله‌زاردا ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌و نزیکەی هەزار هاوەنیش بەرەو لالەزار تەقێندراوە، هاوكات نۆ تانک بەشدارییان لەشەڕەکەدا کردوەو هەموو ئەو چەکانەشی بەکارهێندراون، فەرەنسی‌و ئەمریکین، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"له‌یه‌كه‌م ساتى ده‌ستگیركردنیه‌وه لاهور شێخ جه‌نگى براوه‌ته گرتوخانه‌ى ده‌زگاى زانیاریى له‌قه‌ڵاچوالان‌و ئه‌مڕۆش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردوه".
میدیاى نزیك له‌پارتى ورده‌كاریى ئه‌و چه‌كانه‌ى ئاشكراكرد، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دژى لاهور شێخ جه‌نگى‌و لاله‌زار به‌كارهێندراون، ده‌شڵێت:"150 درۆنى بۆمبڕێژكراوو چاودێریى به‌كارهێنراون‌و به‌لاله‌زاردا ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، "نزیكه‌ى هه‌زار هاوه‌ن به‌لاله زاره‌وه نراوه‌و نۆ تانك به‌شداریى شه‌ڕه‌كه‌ى كردوه، 100 موده‌ڕه‌عه‌و 150 باجه‌رى ئاسایش كۆماندۆ دژه‌تیرۆر
بۆ سێ كاتژمێر له‌لاله‌زاریان داوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "شه‌وى ڕوداوه‌كه هیوا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم، په‌یوه‌ندیى به‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه كردوه‌و وتویه‌تى خۆتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌گه‌رنا بافڵ تاڵه‌بانى فه‌رمانى ته‌قه‌كردن ده‌دات، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه".
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون ده‌ڵێت، "دواتر بافڵ تاڵه‌بانى خۆى په‌یوه‌ندیى به‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه كردوه، له‌ئه‌نجامى قسه‌كردن، شه‌ڕه قسه دروستبوه، دواتر تاڵه‌بانى فه‌رمانى هێرشه‌كه‌ى داوه".
هه‌روه‌ك زانراوه، "شه‌ڕه‌كه به‌سه‌ر دوو میحوه‌ردا دابه‌شكراوه، میحوه‌رى بیناكانى ده‌وروبه‌رى لاله‌زارو خودى ماڵى لاهور شێخ جه‌نگى‌و هۆتێل لاله‌زار، سپێردراوه به‌كۆماندۆ، شه‌ڕى ناو لاله‌زارو ماڵى لاهور شێخ جه‌نگى، دراوه به‌دژه‌تیرۆر".
سه‌رچاوه‌كان به‌میدیاى نزیك له‌پارتیان وتوه، "دواى نه‌مانى فیشه‌ك هێزه‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى كه ناسراون به‌دوپشك، نه‌یانتوانیوه به‌رگریى بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ى له‌شه‌ڕه‌كه دژى لاله‌زار به‌كارهاتون، ئاماژه به‌وه‌كراوه، "چه‌كه‌كان ئه‌مریكى‌و فه‌ره‌نسین‌و دراون به‌هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ شه‌ڕى تیرۆر، به‌ڵام له‌شه‌ڕى ناوخۆدا به‌كارهێندراون".
هه‌روه‌ك له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ش زانراوه، "دواى یه‌كه‌م ساتى ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى، گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانى ده‌زگاى زانیاریى له‌قه‌ڵاچوالان‌و ئه‌مڕۆ به‌یانى ده‌ستكراوه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌لاهور شێخ جه‌نگى‌و براكانى‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دادوه‌رى تایبه‌ت به‌ئاسایشه‌وه ئه‌نجامده‌درێت".
زانیارییه‌كانى هه‌ستیاریش له‌باره‌ى قوربانیانى ڕوداوه‌كه‌وه ئاشكراكراوه‌و ده‌ڵێت:"35 كه‌س له‌شه‌ڕه‌كه‌ى لاله‌زار بێسه‌روشوێنن‌و هیچ چاره‌نوسێكیان دیارنییه، هه‌ربۆیه تا دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئاسایش له‌قه‌ڵاچوالان، لێدوان له‌دادگاى سلێمانى‌و ته‌واوى لایه‌نه‌كانى دیكه قه‌ده‌غه‌كراوه".
