شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ئاشكرایدهكات، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، لەڕۆژانی تاقیکردنەوەی خولی دوەمی قوتابخانەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێتو هەموو جۆرە نامەیەک ڕادەگیرێت.
وەزارەتی گواستنەوە ڕاگەیاندراوێکى بڵاوكردوهتهوه، لهو ڕێگهیهوه هاوڵاتییانی ئاگادارکردوەتەوە، كه وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەنوسراوی فەرمیی داوای لێكردون، لەبەر بەرژهوەندیی گشتییو ڕێگریی لەدیاردەی گزیکردن لەتاقیکردنەوەکانی خولی دوەم، هێڵەکانی ئینتەرنێتو هەموو جۆرە نامەیەکی MMS ڕابگیرێت.
ههر لهو ڕاگەیاندراوەدا هاتوه، "تاقیکردنەوەکان لەڕۆژی شەممە 23ی ئابی 2025 واته لهمڕۆوه دەستپێدەکاتو ڕۆژێک نا ڕۆژێک تا 8ی ئەیلولی 2025 بەردەوامدەبێت".
وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها لەڕۆژانی تاقیکردنەوەکان، لەکاتژمێر 6:30ی بەیانی تا کاتژمێر 7:45ی بەیانی، هێڵەکانی ئینتەرنێتو هەموو جۆرە نامەیەک ڕادەگیرێت، ئەو شوێنانەش کە دیاریکراونو پێویستە لەهەموو حاڵەتێکدا ئینتەرنێتیان هەبێت، بەهەمان میکانیزمی پێشوو ئینتەرنێتیان بەردەوامدەبێت.