شارپرێس:
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى گرژییه‌كانى ئه‌مشه‌وى سلێمانى په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "فەرمان بەو هێزانە بدەن کە گەمارۆی لالەزاریان داوە، ڕێگە بدەن بەو خێزان‌و منداڵانەی لەلالەزارو دەوروبەرین، بەرەو شوێنێکی پارێزراو بڕۆن".
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌و په‌یامه‌یدا نوسیویه‌تى، "بەڕێز سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، تائێستا سلێمانی نەخەوتوە، دەزانم دەتەوێت یاسا وەک خۆی لەسەر تەواوی هاوڵاتیان وەک یەک‌و بەیەکسانی جێ بەجێبکرێت".
ده‌شڵێت:"بۆیە لەم بارودۆخەدا داوادەکەم کە فەرمان بەو هێزانە بدەن کە گەمارۆی لالەزاریان داوە، ڕێگە بدەن بەو خێزان‌و منداڵانەی لەلالەزار دەوروبەرین، بەرەو شوێنێکی پارێزراو بڕۆن".
ئه‌وه‌شى وتوه، "تکا لەبەڕێز سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم، ڕێگەبدەن لاهوری شێخ جەنگی، سبەینێ بەیانی خۆی ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکات".