شارپرێس:
فابریس بالانچ، پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، واشنتۆن مۆڵەتی ئەنجامدانی چالاکیی و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا نادات بەدیمەشق و چەند هۆکارێکیشی هێنایەوە.
فابریس بالانچ، پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەکردووە، دیمەشق نەیتوانیوە دۆخی سوەیدا کۆنتڕۆڵ بکات، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، جگە لە بێلایەنی ئەمریکا پێویستی بە پشتیوانی سەربازی تورکیاش هەیە.
هەروەها باڵانچ، ڕاشیگەیاند، ڕەتکردنەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا بۆ دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر لە پاریس "لەسەر داوای تورکیا بووە".
ئ.ه