شارپرێس:
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ئاشكرایدهكات، ڕەوشی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزیندان زۆرخراپە، دهشڵێت:"لەڕۆژی سەردانیکردنی زیندانیانیش نەیانهێشتوە هیچ کەسێک سەردانی بکات، تەنانەت پارێزەرەکەشی، بەو هۆکارە نازانرێت کە چارەسەر کراوە یان نا".
کوردەوان جەمال سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكردوه، "بهگوێرهى سهرچاوهو زانیارییهكان كه پێمانگهیشتوه، تهندروستى شاسوار عهبدولواحید تێكچوه".
وتیشى، "ئەوکەسانەی کە دەستگیریانکردوە، ترساون لەخۆشەویستی خەڵک بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکەمان، لەڕۆژی سەردانیکردنی زیندانیانیش نەیانهێشتوە هیچ کەسێک سەردانی بکات، تەنانەت پارێزەرەکەشی، بەو هۆکارە نازانرێت کە چارەسەرکراوە یان نا".
لهلایهكى دیكهوه کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتارێکی پێشوی نەوەی نوێ بۆ میدیاى نهوهى نوێ وتویهتى، "سەلامەتی گیانی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان لەسەر ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتییە".
درەنگانی شەوی 12ى ئەم مانگە، هێزێکی ئهمنیى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێى دهستگیركرد، دواتر دادگاى سلێمانى ڕایگهیاند، دهستگیركردنهكهى لهسهر چهند سکاڵایەکى یاسایی بوه.
