شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر گەڕی چوارەمی گفتوگۆی
ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لەشاری مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆتاییهات، کە
لەبارەی تاوتوێکردنی پرسی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەچوو.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری
خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردەوە، ئەم گەڕەی دانوستانەکان قورس بون، بەڵام
بەسودبون بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەکردنی
کێشەکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، لە ئایندەیەکی
نزیکدا عوممان کاتی گەڕی داهاتوی دانوستانەکان ڕادەگەیەنێت.
کۆبونەوەکە بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ
کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، گەڕی چوارەمی
دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، زیاتر لە 3 کاتژمێری خەیاندوە.