شارپرێس:
دوای سێ ساڵ لە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆاکرنیا، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی هەردوو وڵات لە تورکیا کۆببنەوە پرسی سەرەکیش ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
ڤۆڵۆدمێر زیلێنکسی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی
بەوەکرد،" چاوەڕاندەکرێت لە سبەینێوە ئاگربەستی تەواوتی لەگەڵ ڕوسیا دەستپێبکات،
ئەوەش بنەمای سەرەکییە بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان ".
سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد،"
بەردەوامی کۆمەڵکوژی هیچ سودێک بە هیچ لایەنێک ناگەیەنێت، بەو هیوایەم ئەمجارە
ڕوسەکان هیچ بیانویەک نەهێننەوە ".
پێشتر، ڤڵادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا پێشنیاری کردبوو
بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، لە تورکیا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بکەن.