شارپرێس:
وته‌بێژه سه‌ربازییه‌كه‌ى حه‌ماس ده‌ركه‌وته‌وه‌و په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى ئیسرائیل ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جه‌نگ نه‌وه‌ستێنن، ته‌رمى زیاترتان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه".
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی قەسام باڵى سه‌ربازیى حه‌ماس، لەنوێترین لێدواندا ده‌ڵێت:"سوپای ئیسرائیل دوێنێ زیانێكی زۆری پێگەیشتوە لەشاری خان یونس‌و جەبالیا، بۆیە لەسەر لایەنگرانی دوژمن پێویستە ئەو جەنگە بوەستێنن، ئەگەرنا تەرمی زیاتریان بۆ ڕەوانە دەكەینەوە".
ئەبو عوبەیدە ئه‌وه‌شى وتوه، "تائێستا جەنگاوەرەكانمان میراتگری پەیامبەرانن‌و بەبەردی داود لەزرێپۆشەكانی دوژمن دەدەن‌و ئەو ملهوڕیەیان دەشكێنن".
تەنها دوێنێ چه‌كدارانى حەماس لەچەندین ناوچەی كەرتی غەززەو لەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان چوار سەربازی ئیسرائیلیان كوشت‌و 17ى دیكەشیان برینداركرد، بەتایبەتی لەبۆسەیەكدا له‌شاری خان یونس.