شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافو کاروباری ئاینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتی پێچەوانەی حاجیان بۆ هەرێم دەستپێدەکاتو سەرەتاش ئەوانەی بەڕێگهی وشکانی گەشتیان کردوە دەگەڕێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافى هەرێم ڕایگەیاندوه، "لەگەڵ حاجیانی هەرێمینو سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێكی مردن یان نەخۆشكەوتنی قورس لەناویاندا ڕوینەداوە".
وتوشیهتى، "سەبارەت بەگەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بەدەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەكەین لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبكات، سەرەتاش ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە كە بەڕێگهی وشكانی گەشتیان كردوە".