شارپرێس:
دەم پارتی و مەهەپە لە کاتی سەردانەکانیان بۆ بارەگاکانی یەکدی بەبۆنەی ، جەژنی قوربانەوە وێڕای پیرۆزبایی، جەختیان لە پەیامی ئاشتی کردەوە.
دەم پارتی و مەهەپە لە کاتی سەردانەکانیان بۆ بارەگاکانی یەکدی بەبۆنەی ، جەژنی قوربانەوە وێڕای پیرۆزبایی، جەختیان لە پەیامی ئاشتی کردەوەو ڕایانگەیاند شوێنی چارەسەری پەرلەمانە.
بەرپرسانی مەهەپە لەمیانەی سەردانی دەم پارتی باسیان لەوەکرد: "وەک دەزانن ڕۆژانی مانادار لە ئاشتەوایی و هاوکاری و برایەتی بەهێزتر دەبن، ئێمە بە تەندروستییەکی باشەوە پێشوازی لە جەژن دەکەین. خوای گەورە یەکڕیزی و ئارامی نەتەوەکەمان تێک نەدات. با دەرفەت نەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت ئەمە تێک بدەن. بەم بۆنەیەوە هاتین بۆ سەردانی دەم پارتی".
هاوکات لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، شاندی ئاک پارتی سەردانی دەم پارتی کرد و شاندەکا باسی لە پرۆسەی چارەسەری کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دانانی چەک کاردانەوەی جددی و ئەرێنی لە کۆمەڵگادا هەبووە.
ڕاشیگەیاند، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی لە پرۆسەکە بکەن و دەم پارتیش پاڵپشتییەکی زۆری لە پرۆسەکە کردووە، پێویستە خەڵک ڕێز لە یەکتر بگرن و بە یەکڕیزی و برایەتی بژین. لە ئێستادا لە سەردەمێکی واداین. ئەم دۆخە دڵخۆشمان دەکات".
ئەوەشیان خستەڕوو، کۆمەڵگا پشتگیری لە پرۆسەی ئێستا دەکات و کەشێکی نوێ لە وڵاتدا دروست بووە.
ئ.ه
