شارپرێس:
میسال ئالوسی کەسایەتی سیاسی عێراقی ڕایدهگهیهنێت، "ئەوانەی لەئاست برسیکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لاڵن، ئەهریمەنێکی بێدەنگن"، دهشڵێت، "من نه سوننهمو نه شیعه، بهڵكو شانازیى دەکەم کە هاوڵاتییەکی کوردستانیم".
میسال ئالوسی کەسایەتی سیاسی عێراقی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، تابلۆیەکی پڕ لەگوزارشتی داناوە کە خانەوادەیەکی عێراقیی ڕەسەنن، دایکێکو باوکێک لەگەڵ دوو لەمنداڵەکانیان کە یەکێکیان زۆر بچوکەو لەباوەشی دایکییەتی، باوکەکەش تابلۆی ئازادی عێراقی لەباوەشی خۆی هەڵگرتوەو شارێکی پڕ لەوێرانکارییو شەڕ لەعێراق بەجێدێڵن کە لەپشتیانەوە دوکەڵی شەڕ لەهەمولایەک بەرزدەبێتەوە، نیشانیدەدات کە خەڵکی عێراق لەبونی ئازادی بێهیوابون، لەوڵاتێکی پر لەشەڕو ئاڵۆزیی بێتاقەتبون.
لەگەڵ تابلۆکەش ئالوسی نوسیویەتی، "ئەوەی لەئاست برسیکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لاڵن، ئەهریمەنی بێدەنگن".
ئالوسى جهختیكردوهتهوه، "من..میسال جەمال ئالوسیم، لیبراڵییەکی مەدەنیم، نە شیعەو نە سوننەم، ڕایدەگەیەنمو شانازیش دەکەم کە هاوڵاتییەکی کوردستانیم، لەگەڵ کەسوکاری خۆم کورد، لەباشیو نەهاتمییەکانیان دەوەستم، بڕینی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەتدەکەمەوەو سەرکۆنەی دەکەم".
