بەشێکی پزیشکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و هۆشداری دەدەنە حکومەت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەمی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

ئەو  پزیشکانە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، لە ئەمڕۆ شەممەوە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥وە بایکۆتی دەوامکردن لە سەرجەم فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان بە هەموو بەشەکانیانەوە ڕاگەیاندووە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان.

دەشڵێن، داواکارین لە سەرۆکی حکومەتی و لایەنی پەیوەندیدار هەرچی زووە چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی ئێستا بدۆزنەوە و سیستەمی تەندرووستی کوردستان بپارێزن لە ڕوخان.

داواکاریی ئەو پزیشکانە بریتین لە:
١- وەستاندنی سیستەمی نوێی شیفتکردن بۆ پلەبەندی.
٢- بەشێوەیەکی فەرمی کاتێک دیاریبکرێ بۆ دامەزراندنی پزیشکانی نوێ و کۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستووە بە زووترین کات.