شارپرێس:
تەندروستی دهۆک لەئەمڕۆوە هاوردەکردنی مانگاو مەڕو بزنى لەهەموو دەروازەکانی ئەو پارێزگایەوە قەدەغەکردو نوسراوێكیشى ئاراستهى سهرجهم دهروازهكان كردوه.
تەندروستی دهۆک لهڕێگهى نوسراوێكهوه ڕایگهیاندوه، "لەمڕۆوە قەدەغەیە هیچ مانگاو بزنو مەڕێک هاوردەی پارێزگاکە بکرێت، ئەو نوسراوەش ئاڕاستەی هەموو دەروازەکانی پارێزگاکە کراوە".
ئەو بڕیارەی تەندروستی پارێزگای دهۆک لەکاتێکدایە، چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربون لەسنووری پارێزگاکە تۆمارکراوەو بهگوێرهى ڕاگەیەندراوی تەندروستی دهۆکیش، نەخۆشییەکە بوەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان بەگشتیی.
تەندروستی ئهو پارێزگایه لەسەر بنەمای ئەو مەترسییانە، نوسراوەکەی بۆ لایەنەی ئەمنیو دەروازەو خاڵە سنورییەکانی خۆی ناردوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ڕێگرتن لەهاوردەکردنی ئاژهڵهكان.