شارپرێس:
له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمدا، مه‌سرور بارزانى ئاشكرایكرد، نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى كردوه‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن.
مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆبونەوەی ئه‌مڕۆى ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی موچەوە وتویه‌تى، "ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوەو نامەیەكم بۆ دادگای فیدراڵی ناردوە".
بارزانی ئه‌وه‌شى وت:"لەم یەك دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردوە، چاوەڕوانین‌و هیوادارین دادگا لەقازانجی خەڵكی كوردستان‌و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات".