شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی سه‌ر به‌وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت:"هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە".
لەڕاگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكردوه، "تاقیکردنەوەی وەزاری (خولی یەکەم) پۆلی 12ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە بەگوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت، هەروەها تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی (خولی دوەم) بەگوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لەپۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی حکومی‌و ناحکومی (سیستمی وەزارەتی پەروەردە)، بۆ خولی دوەم، لە21ى ئه‌م مانگه تا 6ى مانگى داهاتوو ده‌بێت".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، "بۆ قوتابخانە حکومی‌و ناحکومیە (خۆماڵیەکان‌و نێودەوڵەتیەکان)یش، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لەهەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، هەموو تاقیکردنەوەکان ڕاده‌گیرێن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وكات نوسیبوى، "لەقوتابخانە حکومی‌و ناحکومیەکان بەقوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکانیشه‌وه تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ى ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە؛ هاوكات تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی قوتابخانە حکومی‌و ناحکومیەکانیش هەموی دوادەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو".
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده جه‌ختیكرده‌وه، "لەهیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان ئەنجامنادرێن، دواتر لەرێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لەخشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".
